#language ar = سەرەتا = تیمی وه‌رگێڕانی سیسته‌می به‌كارهێنانی ئوبونتوو له‌م به‌شه‌دا تیمی وه‌رگێرانی به‌شی كوردی - سۆرانی كاری خۆی ئه‌نجام ئه‌دات. دیالێكتی كرمانجی خواروو(سۆرانی) له‌ خواروو، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژائاوی كوردستان ئاخاوتنی پێده‌كرێت. هیوادارین بتوانین وەکو نەتەوەکانی تر ببین بە خاوەنی سیستەمی کارپێکردن بە زمانی کوردی، خۆشبەختانە چەند ساڵێکە زمانی کرمانجی سەروو ئەم دەستپێشخەرییەی کردوە و زمانی کوردی شوێنی خۆی لە لینوکس ئوبونتوودا کردۆتەوە. وە پرۆژەی کوردی سۆرانیش لە ساڵی 2007ەوە کاری لەسەر دەکرێت بە هەوڵو ماندوبوونی کەسانی دڵسۆز و شارەزا لە بواری ئایتی هەستاون بە خۆبەخشانە ئەم کارەیان ئەنجام داوە، لە هەمانکاتدا دەبوایە کاری رێکخراوەی و دەزگا و حکومەت پیشتیوانی لەم پرۆژەیە بکردایە، هەربۆیە کارەکان هەنوکە تەواو نەبوون!! دابەشکراوی ئووبوونتوو یەکێکە لە دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس بیرۆکەی ئووبوونتوو ‫وشەیەکی‬ کۆنی ئەفریقیە بە واتای: مرۆڤایەتی‬ ‫بەرامبەر بە کاسانی تر‬ ''' ‫‪Humanity to others‬‬ ''' ئووبوونتوو یەکێکە لە دابەشکراوە باشەکانی گنو/لینوکس بۆ کۆمپیوتەری ڕومێز و لاپتۆپ و ڕاژە، هەموو ئەو بەرنامە و کارانەی تێدایە کە بەکارهێنەرێکی ئاسایی رۆژانە پێویستی پێی دەبێت، ئووبوونتوو هەمووکاتێک بە خۆڕاییە بۆ زانیاری زیاتر تەماشای [[ http://chawg.org/wiki/Ubuntu | ئوبونتو ]] بکە. == چۆن بەشداری دەکەیت؟ == چۆنێتی بەشداری کردن لە تیمی وەرگێڕاندا ڕێگەت پێدەدات کە تۆش بەشداری لە وەرگێڕاندا بکەیت، بەڵام ئەبێت هەژمارێک دروست بکەیت لە تیمی وەرگێڕان. 1. سەرەتا بە ئیمه‌یل خۆت لێرە [[ https://login.launchpad.net/+login | Launchpad ]] ناونووس بکە. 2. داواکردن بۆ چوونەناو تیمی وەرگێڕان لێرەوە [[ https://launchpad.net/~ubuntu-l10n-ckb | Kurdish Sorani Team ]] پاشان Join the team هەڵبژێرە. 3.دەبێت لە یەکێک لە بەڕێوەبەرانەوە نامەیەکت پێبگات بۆ ئیمەیلەکەت کە پەسەندکراویت لە تیمی وەرگێڕان. 4. لێرەشەوە دەتوانیت دەست بە وەرگێڕان بکەیت [[ https://translations.launchpad.net/ubuntu/raring/+lang/ckb | وەرگێڕان ]] ''' تێبینی:- ئەگەر زمانزانیش نەبیت دەتوانیت وەرگێڕان بکەیت چونکە کاری وەرگێڕانی ئەم پرۆژانە پێویستی بە خەڵکانی تەکنیکی و ئایتی هەیە لە بوارەکە لە جیهانیشدا ئەم پرۆژانە کاری ئایتی زانەکانە نەک زمانزان، بەڵام ئێمە فەرنگی زانستیمان هەیە بۆ زمانەکەمان ئەویش زکورد ''' == یاساکانی وەرگێڕان == بۆ ئەوەی وەرگێڕانێکی دروست بێت پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت. 1. لە کاتی وەرگێڕاندا نیشانە و هێما وەکو خۆیان دانێرەوە وەکو (%،&،*،|،^،$).....هتد. 2. لە وەرگێڕانێک دڵنیا نەبوویت مەیکە یاخود ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژێرە تاکو یەکێکی تر پێداچونەوەی بۆ بکات (Someone should review this translation) 3. بۆ وشەکانی (ئایتی) فەرهەنگی زانستپەروەران بەکاربەرە لێرە [[ http://zkurd.org/?Besh=Ferheng | زانستپەروەران ]] یان [[http://dictio.kurditgroup.org/ | دیکتۆ ]] ---- CategoryKurdî