Ubuntu-ckb

سەرەتا

تیمی وه‌رگێڕانی سیسته‌می به‌كارهێنانی ئوبونتوو له‌م به‌شه‌دا تیمی وه‌رگێرانی به‌شی كوردی - سۆرانی كاری خۆی ئه‌نجام ئه‌دات. دیالێكتی كرمانجی خواروو(سۆرانی) له‌ خواروو، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژائاوی كوردستان ئاخاوتنی پێده‌كرێت. هیوادارین بتوانین وەکو نەتەوەکانی تر ببین بە خاوەنی سیستەمی کارپێکردن بە زمانی کوردی، خۆشبەختانە چەند ساڵێکە زمانی کرمانجی سەروو ئەم دەستپێشخەرییەی کردوە و زمانی کوردی شوێنی خۆی لە لینوکس ئوبونتوودا کردۆتەوە. وە پرۆژەی کوردی سۆرانیش لە ساڵی 2007ەوە کاری لەسەر دەکرێت بە هەوڵو ماندوبوونی کەسانی دڵسۆز و شارەزا لە بواری ئایتی هەستاون بە خۆبەخشانە ئەم کارەیان ئەنجام داوە، لە هەمانکاتدا دەبوایە کاری رێکخراوەی و دەزگا و حکومەت پیشتیوانی لەم پرۆژەیە بکردایە، هەربۆیە کارەکان هەنوکە تەواو نەبوون!! دابەشکراوی ئووبوونتوو یەکێکە لە دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس بیرۆکەی ئووبوونتوو ‫وشەیەکی‬ کۆنی ئەفریقیە بە واتای: مرۆڤایەتی‬ ‫بەرامبەر بە کاسانی تر‬

‫‪Humanity to others‬‬

ئووبوونتوو یەکێکە لە دابەشکراوە باشەکانی گنو/لینوکس بۆ کۆمپیوتەری ڕومێز و لاپتۆپ و ڕاژە، هەموو ئەو بەرنامە و کارانەی تێدایە کە بەکارهێنەرێکی ئاسایی رۆژانە پێویستی پێی دەبێت، ئووبوونتوو هەمووکاتێک بە خۆڕاییە

بۆ زانیاری زیاتر تەماشای ئوبونتو بکە.

چۆن بەشداری دەکەیت؟

چۆنێتی بەشداری کردن لە تیمی وەرگێڕاندا ڕێگەت پێدەدات کە تۆش بەشداری لە وەرگێڕاندا بکەیت، بەڵام ئەبێت هەژمارێک دروست بکەیت لە تیمی وەرگێڕان.

1. سەرەتا بە ئیمه‌یل خۆت لێرە Launchpad ناونووس بکە.

2. داواکردن بۆ چوونەناو تیمی وەرگێڕان لێرەوە Kurdish Sorani Team پاشان Join the team هەڵبژێرە.

3.دەبێت لە یەکێک لە بەڕێوەبەرانەوە نامەیەکت پێبگات بۆ ئیمەیلەکەت کە پەسەندکراویت لە تیمی وەرگێڕان.

4. لێرەشەوە دەتوانیت دەست بە وەرگێڕان بکەیت وەرگێڕان

تێبینی:- ئەگەر زمانزانیش نەبیت دەتوانیت وەرگێڕان بکەیت چونکە کاری وەرگێڕانی ئەم پرۆژانە پێویستی بە خەڵکانی تەکنیکی و ئایتی هەیە لە بوارەکە لە جیهانیشدا ئەم پرۆژانە کاری ئایتی زانەکانە نەک زمانزان، بەڵام ئێمە فەرنگی زانستیمان هەیە بۆ زمانەکەمان ئەویش زکورد

یاساکانی وەرگێڕان

بۆ ئەوەی وەرگێڕانێکی دروست بێت پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت.

1. لە کاتی وەرگێڕاندا نیشانە و هێما وەکو خۆیان دانێرەوە وەکو (%،&،*،|،^،$).....هتد.

2. لە وەرگێڕانێک دڵنیا نەبوویت مەیکە یاخود ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژێرە تاکو یەکێکی تر پێداچونەوەی بۆ بکات (Someone should review this translation)

3. بۆ وشەکانی (ئایتی) فەرهەنگی زانستپەروەران بەکاربەرە لێرە زانستپەروەران یان دیکتۆ


CategoryKurdî

Ubuntu-ckb (last edited 2014-12-20 17:03:13 by 5)